١١ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٨:٠٠
فەرماندەیەکی پەکەکە لە تورکیا دەستگیر کرا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: مەحموود ئۆکاری ناسراو بە "خەیری ماوا" بەرپرسی ناوچەی ئەرزڕوومی یەکینەکانی پاراستنی خەڵکی سڤیل (یەپەسە) سەر بە پەکەکە لە پارێزگای مووش دەستگیر کرا.

ە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستگیری مەحموود ئۆکای، ناسراو بە خەیری ماوا بەرپرسی ناوچەی ئەرزڕوومی یەکینەکانی پاراستنی خەڵکی سڤیل(یەپەسە) سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دوابەدوای پێکدادانێک لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی وارتۆ لە پارێزگای کوردنشینی مووش هەواڵی دا.

لە بەیاننامەیەکی تورکیا هاتووە: مەحموود ئۆکای کە ناوی لە لیستی تیرۆریستەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بووە و بۆ دەستگیر کردن یان کوشتنی بڕی ١ ملیۆن لیر خەڵاتی لەبەرچاو گیراوە، پاش ئەوەی کە لە پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی ژاندارمری تورکیا لە ناوچەی وارتۆ بریندار بوو لە ناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری سواری لە ئەو ناوچە دەستگیر کراوە. هەروەها کەسێکی دیکە لە گەڵ ئۆکای لە لایەن هێزەکانی ژاندارمری تورکیاوە دەستگیر کراوە.

...........
340